بیر كردنه‌وه‌ی ستراتێژیك خولێكی په‌روه‌رده‌یه بۆ فێربوونی مێتۆدۆلۆژی و چۆنییه‌تی به‌كار هێنانی كه‌ره‌سه‌كانی ستانداردی بیركردنه‌وه‌ی ستراتێژیك.
مێشك مرۆڤ چوار سیسته‌می هۆشه كه زۆربه‌مان نادیده‌ی ده‌گرین و شیان و توانسته‌كانیان له كه‌مترین ئاستدا نه‌ك به شێوازێكی خۆئاگا، به‌ڵكو به ناخۆئاگا یان ئۆتۆپیلۆت به‌كار ده‌هێنین.
ناشاره‌زایی له چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی مێشكی ئهندێشهگهر، ئێمه كه به‌رامبه‌ر به مێنتاڵیته‌ی ڕه‌مه‌كی لاواز ده‌كا و كواڵیهته بهرزهمرۆییهكانمان له ده‌ستێنێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه دووره‌په‌رێزی له بیركردنه‌وه‌ی ستراتێژێك، ئه‌ندێشه‌سازی و گه‌شه و گه‌یشتن به ڕه‌هایی ده‌روونی. به‌م جۆره ده‌كه‌وینه مه‌ترسی ئه‌وه كه له به‌رامبه‌ر به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ستایل و مێنتاڵیه‌تی ڕه‌مه‌كی له ڕێگای پارادایمسازییهوه ئه‌ندازیاری ده‌كه‌ن، زامبار بین به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وان باری سایكۆلۆژیك ئێمه بریتی له ئه‌ندێشه، هه‌سته‌كان، ئاكار و كردار و ته‌نانه‌ت فیزیولۆژی ئێمه‌ش دیاری بكه‌ن.
ئێمه له‌به‌رامبه‌ردا ده‌توانین خۆمان له ته‌وژمی پاردایمسازی ئه‌وان ڕزگار بكه‌ین، هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئه‌وان خۆیان كردوویانه، به‌م شێوه مرۆڤی خۆسهروهر و ڕه‌ها و ئازاد، خاوه‌ن ئه‌ندێشه، خاوه‌ن مێشكی ستراتێژیساز و بوێر و ئازا له ناخی خۆماندا په‌روه‌رده بكه‌ین و به ئازادی ده‌روونی بگه‌ین.
كۆمه‌ڵگای مرۆیی كاتێك له كۆتوبه‌ندی كۆیله‌تی ڕووحی ڕه‌وانی ڕزگار ده‌بێت كه توێژێكی به‌رین له كۆمه‌ڵگادا بگه‌ن به‌و ئازادییه و بتوانن پێشه‌نگایه‌تی ڕه‌وتێك بگرنه ئه‌ستۆ له ڕه‌وه‌ندێكی پارادایم شیفت له‌ناو چهرگی كۆمه‌ڵگادا بخوڵقێنێت. ئه‌و پارادایمه نوێیه ده‌بێت مرۆڤی كوردی خۆسهروهر به‌رهه‌م بهێنێت كه داگیرنهكرێت.
ئه‌وه خۆسه‌روه‌ریی تاكه‌كه‌سییه كه سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و كیانێكی سه‌ربه‌خۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت!